ح. س. سۆران
به‌ناوی کوردستانی گه‌وره.
جه‌ژنی کوردانه، به‌ره‌و نه‌ورۆزه
یادی مێژویی سه‌رکه‌وتی هۆزه
کاوه‌ی ئاسنگه‌ر به کوتکی به‌هار
ده‌ردێنێ ریشه‌ی زستانی لاسار
به‌ره‌و نه‌ورۆزه, به‌هار دێته‌وه
هه‌وا ئه‌گۆڕێ، به‌فر ئه‌توێته‌وه
هه‌تاوی نه‌ورۆز ته‌م ئه‌تارێنێ
پڕشه‌ی گزنگی دائه‌بارێنێ
به‌هار نزیکه، ئاسۆ رووناکه
ده‌ست بگرن به گه‌ڵ، یه‌ک که‌ون چاکه
به‌ره‌و نه‌ورۆزه، هه‌زاره‌ی سێیه
دڵنیام مافی کوردیشی پێیه
شنه‌ی ده‌م به‌یان, دڵ ئه‌لاوێنێ
مزگێنی پێیه، پڕ به داوێنێ
بێنی وه‌نه‌وشه،زه‌وی مه‌ست ئه‌کا
خه‌فه‌ت لا ئه‌با، گه‌ل سه‌ربه‌ست ئه‌کا
به‌ره‌و نه‌ورۆزه, هه‌رچی عیسانه
جیاوازی نیه ، پاکی یه‌کسانه
کوردی داسنی و شیعه و مووسایی
سوننی و ئه‌هلی حه‌ق، گه‌ور وعیسایی
ده‌ستی یه‌ک ئه‌گرن،له کۆڕی شادی
ئه‌یکه‌ن به مه‌شعه‌ل، چرای ئازادی
ئه‌یبه‌ن بۆ دوندی سه‌ربه‌رزی شاهۆ
چراخان ئه‌که‌ن، خاکی پاکی تۆ
دیسانه‌وه سروشت وا ئه‌ژێیته‌وه
هه‌ور ئه‌گرمێنێ، باران دێته‌وه
سێڵاو هه‌ڵ ئه‌ستێ، لافاوی به‌سام
له شار و له دێ، له چۆڵ و شه‌قام
زه‌وی ئه‌ماڵێ، به‌و هێزه به‌رزه
ئه‌یبا بۆ ده‌ریا, گژوگیای هه‌رزه
له جێی که‌رکۆڵی کۆنی چه‌ند ساڵه
گه‌زیزه ئه‌ڕوێ، له‌م کورده ماڵه
هێرۆ و شلێره و پۆلی گوڵه‌باخ
ئه‌بن به تارای،بووکی کێو و شاخ
قومری له سه‌ربان، مه‌قام ئه‌خوێنێ
کونده‌بوی خه‌وتو، رائه‌په‌ڕ ێنێ
له جێی حه‌بیبه‌ی ناڵی خاک وخۆڵ
کیژانی (زانا) هه‌ڵ ئه‌ماڵن قۆڵ
گووه‌ند ئه‌گێڕن، فریشته‌ی زانین
گۆرانی ئه‌ڵێن, سروودی ئه‌وین
بانگی رزگاری ئه‌خوێنن لێره
چه‌پڵه لێ ئه‌ده‌ن, مانگ و ئه‌ستێره
ئاپۆی چکۆله‌ی، رانک و چۆغه مۆر
له رۆژی نوێ‌دا، چه‌شنی تیشکی خۆر
شه‌وی نه‌زانین، ئه‌که‌نه‌و رووناک
چه‌وتی ئه‌کوژن، به هۆی هه‌ستی پاک
له خه‌و هه‌ستاوین، به‌ره‌و نه‌ورۆزه
شه‌خته که‌نه‌فته، سروه پیرۆزه
گوڵاڵه‌ی سووری ئه‌م خاکه پانه
په‌رچه‌م هه‌ڵ ئه‌دا له‌م کوردستانه
له ژێر ئاڵایا، په‌پووله‌ی هه‌ژار
داوه‌ت ئه‌گێڕن، ملیۆن و هه‌زار
به‌ره‌و نه‌ورۆزه، شایی و سه‌یرانه
له کۆلی ئه‌ده‌ن خێڵی په‌روانه
به‌هار
نزیکه، ئاسۆ رووناکه
ده‌س بگرن به‌گه‌ل، یه‌ک که‌ون چاکه
شنه‌ی ده‌م به‌یان، دڵ ئه‌لاوێنێ
مزگێنی پێیه پڕ به داوێنێ
ئه‌ڵێ نه‌ورۆزه, هه‌زاره‌ی سێیه
دڵنیام مافی کوردیشی پێیه
soransa@hotmail.com