نهورۆز له کوردستان عهلی ئاشناگهر لەوڵاتەکەم هەمو ساڵێ بەهار بە گوڵی خەم دەستپێدەکا لە قامیشلو لە دیاربەکر لە هەڵەبجە لە سنە دیاری بەهار گۆڵی خەمە هەوری ڕەش و تەمە بەڵام بورکانی نەورۆزی ئەمساڵ ئەوین و خۆشەویست بە دیاری دێنێ * * * * * * * * * * * * * * * * * * * * * * زستان ویستی کڕی وبێدەنگی بە سەر جیهاندا داسەپێنێ! ئاڵەکۆک و گەزیزەش لە ژێرەوە پەیمانی سەرهەڵدانیان بەست! خۆریشیان ئاگادار کرد! خۆریش بەڵێنی هاوپەیمانی پێدان! لە ئاخر ڕۆژی مانگی ڕەشەمە، لەسەر هەمو چیایەک ئاگر کرایەوە! سروشت بە تێکڕا سەری هەڵدا! بوو بە نەورۆز! کچان ، کوڕان ، پیاوان ، ژنان ، بەجلوبەرگی جوان هاتنە مەیدان! ڕەشبەڵەک، گۆرانی، مۆسیقا و خۆشەویستی لەناو هەمواندا بەشکرا! کەوابێ پیرۆزبێ نەورۆز!
نهورۆز له کوردستان عهلی ئاشناگهر
نهورۆز له کوردستان
لەوڵاتەکەم هەمو ساڵێ بەهار بە گوڵی خەم دەستپێدەکا لە قامیشلو لە دیاربەکر لە هەڵەبجە لە سنە دیاری بەهار گۆڵی خەمە هەوری ڕەش و تەمە بەڵام بورکانی نەورۆزی ئەمساڵ ئەوین و خۆشەویست بە دیاری دێنێ * * * * * * * * * * * * * * * * * * * * * *
لەوڵاتەکەم
هەمو ساڵێ
بەهار بە گوڵی خەم دەستپێدەکا
لە قامیشلو
لە دیاربەکر
لە هەڵەبجە
لە سنە
دیاری بەهار گۆڵی خەمە
هەوری ڕەش و تەمە
بەڵام
بورکانی نەورۆزی ئەمساڵ
ئەوین و خۆشەویست
بە دیاری دێنێ
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * * * *
زستان ویستی کڕی وبێدەنگی بە سەر جیهاندا داسەپێنێ!
ئاڵەکۆک و گەزیزەش لە ژێرەوە پەیمانی سەرهەڵدانیان بەست!
خۆریشیان ئاگادار کرد!
خۆریش بەڵێنی هاوپەیمانی پێدان!
لە ئاخر ڕۆژی مانگی ڕەشەمە، لەسەر هەمو چیایەک ئاگر کرایەوە!
سروشت بە تێکڕا سەری هەڵدا! بوو بە نەورۆز!
کچان ، کوڕان ، پیاوان ، ژنان ، بەجلوبەرگی جوان هاتنە مەیدان!
ڕەشبەڵەک، گۆرانی، مۆسیقا و خۆشەویستی لەناو هەمواندا بەشکرا!
کەوابێ پیرۆزبێ نەورۆز!
•
• وێبلاگی كوردی
• ئاڕشیو
• گووگله
[Mediya.Net 2000 - 2006 © Copyright]