نه‌ورۆزه مه‌ستم به نه‌غمه‌ی بولبول
مه‌ستم به عه‌تری وه‌نه‌وشه و سومبول
شادم به هاژه‌ی ڕووباری به‌فرین
سوورم به شڵپه‌ی شه‌پۆلی زێوین
کێو و گرد و دۆڵ، باخ و ده‌شت و ده‌ر
جوان خه‌مڵیون تێکڕا سه‌رانسه‌ر
گوڵی گوڵزار و دره‌ختی ده‌م یاڵ
هه‌ڵپه‌ڕکێیانه به شنه‌ی شه‌ماڵ
تیپی حاجیله و گوڵوکی ڕه‌نگین
بوونه نیگاری قاڵیی رووی زه‌مین
خۆری پڕشنگدار له ئاسمانی شین
پێ ئه‌که‌نێ بۆ چیمه‌نی نه‌سرین
پۆلی په‌پووله‌ی نه‌خشینی جوان جوان
هاتوچۆیانه به سه‌ر ڕووی گوڵان
شمشاڵی شوان و باڕه‌ی کارژۆڵان
جریوه و جووکه‌ی به سۆزی مه‌لان
به‌ره و گوێچکه‌ی دڵ دێن له دۆڵ و ده‌شت
خۆش وه‌ک ئاوازی مۆسیقای به‌هه‌شت
له هه‌ر لا مرۆ مه‌سته به‌شادی
مه‌سته به خۆشیی ڕۆژی ئازادی
ڕۆژی پچڕانی زنجیری ژیان
جه‌ژنی نه‌ورۆزی کورد و کوردستان